مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەگۆڕستان کوشتبوو.
لهراگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه:
دوای ئەوەی شەوی (29 لەسەر 30ی 5ی 2021) تەرمی ئافرەتێک بەخنکێنراوی لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری پۆلیس سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.
پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت: سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی پۆلیسی سلێمانی هاتووه: تۆمەتبار (ب، ب، ح لەدایکبووی 1997) لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەمەوامە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.