به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی ، له‌ڕێوره‌سمێكدا، یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی عه‌نكاوه‌ی تێكه‌ڵاو كرایه‌وه.
له‌ڕیوره‌سمه‌كه‌دا، ئومێد خۆشناو ، پارێزگاری هه‌ولێر له وتارێكدا به‌مبۆنه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند " خۆشحاڵین ئه‌مرۆ له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه كه یه‌كێكه له جوانی و شانازییه‌كانی شاری هه‌ولێری پایته‌خت یادی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه ته‌مه‌نی ده‌گات به 100 ساڵ، به قسه گه‌ڕانه‌وه بۆ 100 ساڵ سانایه، به‌ڵام به كردار گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و مێژووه ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌وه‌ی له‌م قوتابخانه‌یه‌ی شاره‌كه‌مان چه‌نده زانست و زانیاری گرنگ و جێگه‌ی بایه‌خ بووه".
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر وتی: "كه‌م كه‌س هه‌یه له‌ئێمه یاده‌وه‌ری له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی سریانی نه‌بێ كه به‌دڵنییایه‌وه هه‌موومان قه‌رزاری ئه‌و مامۆستایانه‌ین، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كریستیانه‌كان چه‌نده زانست خواست و زانست دۆست بوونه، سوپاس بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌م هه‌نگاوه‌یان گرتووته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌م قوتابخانه‌یه ببێته مۆزه‌خانه بۆ مامۆستایانی كریستیان و ئه‌رشیفی قوتابخانه‌كه و شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، لێره‌وه به‌مبۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه ڕابگه‌ێنم وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانمان عه‌نكاوه و پێداویستییه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌م شارۆچكه‌یه هه‌میشه له به‌رنامه‌كانی ئێمه‌دابووه، به‌خۆشحاڵیشه‌وه ئه‌گه‌رچی له‌ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی پێویست و مومكین بووه بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه كردویه‌تی، ئه‌مڕۆش ئێمه ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی زیاتری بكه‌ین".
شایه‌نی باسه قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی عه‌نكاوه‌ی تێكه‌ڵاو، كۆنترین قوتابخانه‌یه له سنووری ناحییه‌ی عه‌نكاوه، ئه‌مڕۆ 100 ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنی تێپه‌ڕی، به‌مبۆنه‌یه‌شه‌وه بریاردرا به‌شێك له‌و قوتابخانه‌یه ته‌رخان بكرێت و بكرێت به مۆزه‌خانه بۆ مامۆستایانی كریستیان و ئه‌رشیفی قوتابخانه‌كه و شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه..
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.