Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:27

وه‌زیری کشتوکاڵ: 60 کۆمپانیا کێبرکێ لەسەر دروست کردنی 9 بەنداوی ستراتیژی له‌شاره‌کانی هه‌رێم ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


بێگه‌رد تاڵه‌بانی ، وه‌زیری كشنوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی 15 - 6 - 2021 ،  لە دیوانی وەزارەتمان، بەئامادبوونی بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت پێشوازیمانکرد لە وەزیری پلاندانان، بۆ مەبەستی تاوتوێ کردنی پرۆسەی هەنگاوە کرداریەکانی دروست کردنی 9 بەنداوە ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستان.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:  60 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وەڵامی بانگهێشت نامەی فەرمی وەزارەتیان داوەتەوە و پرۆپۆزەلیان ناردووە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە بونیادنان و دروست کردنی ئەو 9 بەنداوە ستراتیژیەی کە راگەیەنراوە بەپێی رێنمایی و سیسته‌می ppp .
هه‌روه‌ها بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ دوای گفتوگۆ و دیراسەکردنی داخوازیی نامەی کۆمپانیاکان، بڕیارماندا لەڕێگەی تیمێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەت تایبەتمەندیەکانی بەنداوەکان و پێوەرەکانی هونەری و دارایی و بنەماکانی کاری هاوبەشی کۆمپانیاکان و حکومەت دیاری بکرێت و بەفەرمی بەیان بکرێت و هەنگاوەکان خێراتر بکرێت لە پرۆسەی ووردبینی کردنی بەکارخستنی توانای کۆمپانیاکان بۆ بونیاد نانی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێریەکانی هەرێمی کوردستان.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.