Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:35

لێژنه‌ی کشتوکاڵ کڕینه‌وه‌ى گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه‌ تاوتوێ ده‌کات

کوردستان TV
100%
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌تار مه‌جید سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌. له‌راگه‌یاندراوێكدا، لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پرسی كڕینه‌وه‌ى گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی كڕینه‌وه‌ى گه‌نم كراو لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر داواكاریى جووتیاران كه‌ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌یان كردبوو، داوا ده‌كات كه‌نرخی دیاریكراو زیاد بكرێت، چونكه‌ جووتیاران گه‌نمه‌كانیان له‌بازاڕ پاره‌ی زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ها داوایانكرد كه‌ له‌بازگه‌كانه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌گواستنه‌وه‌ى گه‌نمه‌كانیان بده‌ن، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه‌ ڕێگه‌ی قاچاغ له‌زۆر شوێن دروستبووه‌. هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران بۆ ساڵانی (2014، 2015، 2016)، بۆ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ماوه‌، لیژنه‌ پێشنیازىكرد سه‌ردانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌به‌غدا بكات تائه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ به‌جووتیاران درابوو به‌دواداچوونی بۆ بكرێت. له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌كه‌ ده‌ستخۆشیی له‌ حاجی سه‌فین ئاغا ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ كرد بۆ ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی كه‌ بۆ سنووره‌ى پارێزگای دهۆك ئه‌نجامیدابوو سه‌باره‌ت به‌ له‌شكركێشیی توركیاو شه‌ڕی په‌كه‌كه‌و تێكدانی ڕه‌وشی ئه‌منیی خه‌ڵكی سنووره‌كه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.