Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:33

به‌ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایه‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراویان له‌ ئاسمانی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید له‌ باشووری شاره‌كه‌ ته‌قانده‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراویان له‌ ئاسمانی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید، له‌ باشووری شاره‌كه‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرابوون.

شایانی باسه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ 14-6-2021، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ته‌قه‌مه‌نی فڕێدایه‌ نزیك باره‌گای هێزی ئاسمانی عێراقی له‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، به‌ڵام ته‌قه‌مه‌نییه‌ هه‌ڵدراوه‌كان هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددییان لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

12

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.