بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای دەربەندیخان- کەلار، شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر ڕێگای ( دەربەندیخان- کەلار ) نزیک سێ ڕیانی ناحیەی مەیدان ڕوداوێکی پێکدادان ڕوویدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب و ماتۆڕسکیلێک.
ئاماژە بەوەشکراوە: بە هۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکەش بریندار بووە و شۆفێری پیکابەکەش بەسوکی بریندار بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.