وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆشداریدا لە زیادبوونی شەپۆڵەکانی خۆڵ بارین بەدرێژایی وەرزی هاوینی ئەمساڵ ئهمهش بەهۆی کەمی بارانبارین لەماوەی وەرزی زستانی رابردوودا، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند "عێراق بووە بە یەکێک لەو وڵاتانەی کە شەپۆلەکانی خۆڵ بارین هەناردەی وڵاتانی دەوروپشتی دەکات و پێشبینیش دەکرێت ساڵانە دووچاری زیاتر لە 300 شهپۆڵی خۆڵ بارین ببێتەوە.
ئهمڕۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریدا لە زۆربوونی ڕەشەبا و شهپۆڵی خۆڵ بارین بە درێژایی وەرزی هاوینی ئەمساڵ.
ئاماژەی بهوهشکردووە کەمی بارانبارین لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا وای کردووە دیاردەی وشکەساڵی رووبدات و شەپۆڵەکانی خۆڵ بارین بەراورد بەساڵی پار زیاتر کاریگەریی هەبێت لەسەر کەش و هەوای عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە وەزارەتی کشتوکاڵ هەوڵ دەدات لەماوەی داهاتوودا پڕۆژەی سەوزکردنی شارەکان و دروستکردنی پشتێنەی سەوز لەپارێزگان و شارەکانی عێراق ئەنجام بدات کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.