له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌می كۆپا ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای و بۆلیڤیا به‌یه‌ك گه‌یشتن، له‌ئه‌نجامدا، پاراگوای به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی به سوودی خۆی ته‌واو كرد .
له سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م بۆلیڤیا له رێی یاریزان ئیروین ساڤێدرا به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا بووه خاوه‌نی تاكه گۆڵی یاریه‌كه و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه ته‌واو بوو .
له‌گێمی دووه‌م هێرشی یاریزانانی پاراگوای ده‌ستی پێكردو له خوله‌كی شه‌ست وو دوو یاریزان ئه‌لیخاندرۆ رۆمێرۆ گامارا گۆڵێكی بۆ پاراگوای تۆمار كرد و جیاوازی گۆڵه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
سێ خوله‌ك دواتر یاریزان ئه‌نخیل رۆمێرۆ گۆڵی دووه‌می پاراگوای به‌ده‌ست هێنا، یاریزانانی پاراگوای له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بوون تا له خوله‌كی هه‌شتا ئه‌نخێل رۆمێرۆ دووه‌م گۆڵی خۆی و سێیه‌می یاریه‌كه‌ی به ده‌ست هێناو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی پاراگوای به‌كۆتا هینا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.