له‌میانی ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆپی پێ كه به‌ڕازیل میوانداری كردووه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و چیلی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك ته‌واو بوو.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌و له خوله‌كی سی‌وسێ لیۆنێل میسی ده‌ستپێشخه‌ری كرد و تاكه گۆڵی خۆی له یاریه‌كه مسۆگه‌ر كرد، گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌رژه‌نتین ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌فت ئیدواردۆ ڤارگاس گۆڵێكی بۆ چیلی به‌ده‌ست هێناو جیاوازی گۆڵه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك ته‌واو بوو.
له‌کۆپا ئه‌مریکا ئه‌رژه‌نتین و چیلی یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.