دانیشتوانی گوندی هرورێی داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له گوند و ناوچه‌كانی ئه‌وان دووربخاته‌وه.
شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ جارێكی دیكه شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له گوندی هرورێی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدی روویدا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ئامێدی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیا به به‌رده‌وانی بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی هرورێیان كردووه و به‌هۆیه‌وه ئاگر له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه زۆر نزیك بووه له گوندی هرورێ ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر تووشی خه‌ڵك بووه.
پێشووتریش چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له نزیك گوندی هرورێ روویداوه، به‌ڵام دانیشتووانی گونده‌كه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه گونده‌كه‌یان چۆڵبكه‌ن و داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له گوند و ناوچه‌كانی ئه‌وان دووربخاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.