Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:38

دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌فغانستان تاڵیبان 17 ناوچه‌ی کۆنترۆڵ کردووه‌

کوردستان TV
100%

سەرچاوەکانی هەواڵی ئەفغانستان رایانگەیاند: بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەفغانستانددا گرتووە و بەردەوامە لەفراوانکردنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رووسیا توده‌ی، بزوتنەوەی تاڵیبان دو ناوچەی دیكه‌ی له‌ ئه‌فغانستان کۆنترۆڵکردوە و بەردەوامە لەفراوانکردنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی.

بەگوێرەی سەرچاوەكه‌، دوای روبەڕوبوونەوەیەکی توند لەگەڵ هێزەکانی حکومەت، تاڵیبان دەستی بەسەر ناوچەی تولاکدا گرتوە.

لای خۆیەوە، سەلمان یوسفی پارێزگاری تولاک ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تاڵیباندا ناوه‌چه‌كه‌ی ئه‌وانی به‌ته‌واوی داگیر كردبێت، بەڵام رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەت کرد بەوەی کە سەربازی پێویستی نەناردوە بۆ روبەڕوبونەوەی تاڵیبان.

راشیگەیاندووە، لەروبەڕوبوونەوەکاندا، لانیکەم بیست ئەندامی هێزەکانی ئاسایش کوژراون و بیستی دیکەش برینداربون.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەش کردوە، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، تاڵیبان دەستی بەسەر حه‌ڤده‌ ناوچەدا گرتوە، دوانیان تەنها رۆژی پێنجشەممە کەوتونەتە دەستی تاڵیبان.

هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا چه‌ند ناوچه‌ی كۆنترۆڵ كرده‌وه‌.

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.