به‌ر له ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشێكی گه‌نجم بینیوه كه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕۆژانه سێ بۆ پێنج جار تۆزی (فه‌واڕ)ی ده‌رمانی ڤۆلفاستی بۆ ئازاری ددانی به‌كارهێنابوو، كه هاته لام به بێهێزییو سهرسوڕانێكی زۆر‌و رشانه‌وه‌یه‌كی بهردهوامو سه‌رئێشه‌و ئازارێكی زۆری ماسولكه‌كانی هه‌بوو.
دوای پشكنینی پێویستیی كلینیكییو تاقیگه‌یی، به‌داخه‌وه كه‌سه‌كه تووشی په‌ككه‌وتنی له‌ناكاو و كتوپڕی هه‌ردوو گورچیله‌ی بوو، پاشان دوای ناردنی بۆ پزیشكێكی تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م بواره، هۆكاره‌كه‌ی بۆ زۆر به‌كارهێنانی ڤۆلفاست گه‌ڕانده‌وه كه نه‌خۆشه‌كه به‌داخه‌وه به‌شێوازێكی نازانستیی‌و بڕێكی زۆر‌و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسكردن به پزیشك ده‌رمانه‌كه‌ی به‌كارهێنابوو.
ڤۆلفاست چییه؟
ناوه زانستییه‌كه‌ی (دایكلۆفیانك پۆتاسیۆم)ه، له گرووپی ده‌رمانه ئازارشكێنه دژهههوكهرهكانهو له زاراوه پزیشكییه‌كه‌ی (گروپی (NSAID)ه.
دیارتریین لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی ڤۆڵفاست:
برین‌و هه‌وكردن یان خوێنبه‌ربوونی گه‌ده‌و دوازدهگری -.
- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاوی زیاده بۆ ناو لهشو ئاوسانی له‌ش به‌تایبه‌ت له‌وانه‌ی سستبوونی دڵ‌و گورچیله‌یان هه‌یه.
- په‌ككه‌وتنی گورچیلهكانو چه‌ندین لێكه‌وته‌ی تر.
ئه‌و كه‌سانه كێن كه نابێت به‌هیچ جۆرێك ڤۆڵفاست به‌كاربێنن؟
- هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ككه‌وتنی گورچیله‌یان هه‌یه.
- زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ككه‌وتنی درێژخایه‌نی
ماسولكه‌كانی دڵیان هه‌یه.
- زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵیان هه‌یه.
- زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ككه‌وتنی جگه‌ری تووند‌و درێژخایه‌نیان هه‌یه.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه برینی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێیان هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه نوێ بێت (ئێستا یان له‌ماوه‌یه‌كی كورتی رابردوو).
- به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه نه‌خۆشیی (ڕه‌بۆ)یان هه‌یه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كه‌سانی بهتهمهنو خانمانی دووگیان، ده‌بێت له به‌كارهێنانی ڤۆڵفاست دووربن ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ڕاوێژ به پزیشك ده‌بێت وه‌ریگرن یان نا.
تكایه ئه‌م ده‌رمانه ده‌رمانێكی به‌ربڵاوه‌و به‌كارهێنه‌ری زۆره، ده‌رمانێكی كاریگه‌ره بۆ ئازارشكاندن، به‌ڵام به‌بێ راوێژ به پزیشك‌و ده‌رمانساز، به‌كاری مه‌هێنه.
د. زانا دزه‌یی - پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.