Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:29

موقتەدا سەدر پەیامێک ئاڕاستەی حەشدی شەعبی ده‌کات

کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر پەیامێک ئاراستەی حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت ئابڕووی جیهاد و موجاهیدین لە سەنگی مه‌ترسیدایه‌.

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی ئاراستەی حەشدی شەعبی کردووە، کە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە پێشەنگی کەسانی دیکە بن لە پابەندبوون بە ئایین، شەرع، بیروباوەڕ، ئاکار، خزمەتکردنی هەژار و ستەملێکراوان، بەبێ هیچ بەرامبەرێک.

دەسەڵات و کورسی، ماڵ و نێوبانگتان بەلاوە گرنگ نەبێت، سەدر، دەڵێت ئابڕووی جیهاد و موجاهیدین لە سەنگی مەحەکە، هەمووان لەمەدا بەرپرسن، بەڵێ پاراستنی بەرپرسیاریەتیێکی گەورە، هەروەها لەڕێگەی خزمەتکردنی گەلەکانتان بەبێ جیاوازی نەتەوە، تائیفی و ئەوانی دیکە، ئەمەش لە رێگەی خاکیبوون و باوەڕداریتانەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر جەخت لەوەدەکاتەوە، ئێمەی موجاهید دروست نەکراوین بۆ دونیا، کورسی، دەسەڵات و دەستگرتن بە دەسەڵاتەوە، بەڵکو لە پێناو نیشتمان، گەل و سەرخستنی ستەملێکراو و هەژاران دروستکراوین.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.