Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:32

هه‌ولێر.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 15و5 ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر جووتسایدی بنەسڵاوە لەنزیک مزگەوتی سەعید نەورەسی لەسەرەتای یەکتربڕی شەقامەکە لەگەڵ جووتسایدی باداوە ماتۆڕسکیلێک هەوڵی دا لەلای ڕاستی قەلابێک تێپەڕێت وبچێتە ناو جووتسایدی باداوە.

لەهەمان کاتیش قەلابەکە پێچی دەکردوە بۆناو هەمان جووتساید، بۆیە ماتۆڕسکیلەکە کەوتە گۆشەی مردوی قەلابەکەو بەسەری کەوت،بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ لایەنی خەتابار بوو چونکە لەلای ڕاستی قەلابەکە هەولی تێپەڕاندنی دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.