بۆ خۆئامادەکردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وەرزی داهاتوو، یانەی ولڤەرهامپتۆنی ئینگلیزی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ برونۆ لاگ راهێنەری پێشووی یانەی بەنفیکای پورتوگالی واژووكرد.
لاگ بووە شوێنگرەوەی نونو ئیسپرتیۆ سانتۆ کە دوای چوار ساڵ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی ولڤەرهامبتۆن دەستبەرداری ئەرکهكهی بوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا یانەکە لە خانەی حەوتەمی ڕیزبه‌ندی خولی ئینگلته‌را کۆتایی بە رکابەریەکانی خوله‌كه هێنا.
لە وەرزی رابردووش یانەکەی لە خانەی سێزدەم بوو، لای خۆیەوە برۆنۆ لاگ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كه هەوڵ دەدات گڕوپێكی ئاست به‌رز پێک بێنن.
گوتیشی، ئێمە ئێستا لە دەستپێکی ئامادەکارین بۆ وەرزی نوێ، بۆیە گرنگە لەسەر بنەمایەکی بەهێز تیپەکەمان رێک بخەینەوە.
جێگای باسه لە ڕابردوو برۆنۆ لاگی ته‌مه‌ن چل وپێنج ساڵ لەگەڵ بەنفیکا نازناوی وەرزی دووهه‌زاروهه‌ژده دووهەزارونۆزدەی خولی پۆرتوگالی به‌ده‌ستهێنا، دواتر لە هاوینی پارساڵ یانەکەی جێهێشت.
ولڤەرهامپتۆن گرێبەستی لەگەڵ برونۆ لاگ راهێنەری پێشووی یانەی بەنفیکای پورتوگالی واژووکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.