دوای زنجیره‌یه‌ك دیدار‌و كۆبونه‌وه، یانه‌ی لاتسیۆی ئیتالی به‌فه‌رمی ماوریسیۆ ساری به ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشانكرد.
به‌مه‌ش ساری ته‌مه‌ن شه‌ست ودوو ساڵ بووه شوێنگره‌وه‌ی سیمۆنی ئینزاگی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی راھێنه‌رایه‌تی یانه‌كه بوو و بووه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان.
ساری له وه‌رزی رابردوو ئه‌نجامه‌كانی له‌گه‌ڵ یوڤێنتوس وه‌ك پێویست نه‌بوو، بۆیه له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، ساری ڕۆلێكی گرنگی هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی نۆیه‌مین نازناوی كالچیۆ بۆ خانمه پیره‌كه، به‌ڵام دواتر كارگێری بیانكۆنێری ساریان له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه دوورخسته‌وه‌و له‌و كاته‌وه ڕاهێنه‌رایه‌تی هیچ یانه‌یه‌كی نه‌كردووه.
جێگای باسه ساری ته‌مه‌ن شه‌ستودوو ساڵ له ڕابردوودا ڕاهێنه‌رایه‌تی چه‌ندین یانه‌ی به‌ناوبانگی وه‌ك چێڵسی و ناپۆلی كردووه.
لاتسیۆ به‌فه‌رمی ماوریسیۆ ساری به ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌که ده‌ستنیشانکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.