وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى زانکۆیی کۆیە ڕادەگەێنێت.
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: هەر کەسێک ئارەزوى هەیە ومەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکات
خوێندنی باڵا راشیده‌گه‌ێنێت: مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2. نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا هاتووه: ئەوكه‌سه‌ى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
خویندنی باڵا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (20/6/2021) ڕۆژى (یەک شەممە) دەبێت .
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌ێنێت: هەر كه‌سێك ئارەزوى هەیە و مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمیلە ([email protected]) بنێرێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.