Erbil 27°C دووشەممە 30 ئەیلوول 22:26

جۆ بایدن: ئەگەر رووسیا هەر کارێکی نەرێنی ئەنجام بدات بەشێوەیەکی پڕمانا و سەقامگیر وەڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن ،سەرۆکی ئەمریکا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی G7 گەیشتە ناوچەی کۆرنواڵ لە بەریتانیا.

ئەمەش یەکەم گەشتی جۆ بایدن-ە بۆ دەرەوەی ئەمریکا و بڕیارە لە میانی گەشتەکەی بۆ کیشوەری ئەورووپا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجام بدات.

سەرۆکی ئەمریکا، دەربارەی ئەم کۆبوونەوەیە رایگەیاند "ئەو شتانەی پێدەڵێم کە پێویستە بیانزانێت".

جۆ بایدن جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا هەوڵ نادات لەگەڵ رووسیا، گرژی بکەوێتە نێوانیان و گوتی: "ئێمە پەیوەندییەکی سەقامگیرمان دەوێت، بەڵام ئەگەر حکوومەتی رووسیا هەر کارێکی نەرێنی ئەنجام بدات، ئەوا ئەمریکا بەشێوەیەکی پڕمانا و سەقامگیر وەڵامی دەداتەوە، ئەمەشمان لە ماوەی رابردوودا نیشانداوە".

سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی پابەندی واشنتۆن بە هاوپەیمانی ئەتڵەسی بڕ گوتی: "پابەندیمان وەک تاوێرەبەرد جێگیرە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.