ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9-6-2021 به‌ئاماده‌بوونی د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن "مه‌زارگه‌و ئارامگای سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له‌شاری هه‌ولێر كرایه‌وه
له‌وته‌یه‌كدا د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئارامگای سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه‌و بهدووقۆناغ كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن و له ئێستادا قۆناغی یه‌كه‌م كۆتایی هاتووه، دواتر ئاماژه‌یدا به‌رۆڵی گرنگ و مێژوویی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له مێژووی هه‌ولێر و خزمه‌تكردنی به‌م شاره دێرینه هه‌روه‌ها دانانی مه‌ولودی پیرۆز‌و له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن سه‌لامی خوای لێبێت كه یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئایینی و كاریگه‌ر تێكه‌ڵاوی كه‌لتووری پرشنگداری شاری هه‌ولێره، جگه له‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهانی ئیسلامیش بۆته نمونه‌یه‌كی دره‌وشاوه كه‌جێگه‌ی شانازییه بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه
وێرای ئاماژه‌دان به‌كردنه‌وه‌ی به‌شی شوێنه‌واره ئایینیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی و خستنه رووی پلانی وه‌زاره‌ت بۆ گرنگی دان به سه‌رجه‌م شوێنه ئایینه‌كان له‌پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان پاراستنی شوناسی ئایینی ونیشتیمانی خه‌ڵكی كوردستان
دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی كرد له‌به‌رامبه‌ر گرنگی پێدانی شوێنه‌واره ئایینیه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌یدا به گرنگی و پیرۆزی ئارامگه‌ی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین بۆ هه‌ولێر كهبهشێگی گرنگی پیرۆزی و ئه‌وشاره‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی كرد له نۆژه‌نكردنه‌وه‌و جێ به جێ كردنی پێدوایستیه‌كانی ئارامگاكه جه‌ختی كرده‌وه له‌بوونی هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندی بۆ پاراستن نۆزهنكردنهوهی سه‌رجه‌م شوێنه‌واره ئاینیه‌كانی تری سنووری پارێزگای هه‌ولێر
جێگه‌ی ئاماژه‌یه پرۆژه بهدووقۆناغ جێ به‌جێ ده‌كرێن له‌ئێستا قوناغی یه‌كه‌می كاره‌كانی تهواوھبووهو قۆناغی دووه‌میش راسته‌وخۆ ده‌ست پێ ده‌كرێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.