سەرچاوەیەکی عێراقی رایگەیاند کە فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی لە بەغدایە و لە میانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە.
میدیاکانی عێراقی لە زمان سەرچاوەیەکی نادیارەوە راگەیاندووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل قائانی بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و گوتی:
"فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە".
بەگوتەی سەرچاوەکە، ئیسماعیل قائانی رەوشی ئەمنی عێراق بە تایبەتیش گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی تاوتوێ دەکات.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.