Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:34

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ داوا ده‌کات یۆنان به‌شداربێت له‌ پرۆسه‌ی چاکسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

کوردستان TV
100%


له‌میانەی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی یۆنان، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا، بەردەوامیى و پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمەرگە دووپاتكرایه‌وه‌.
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: 
ئه‌مڕۆ  9ی 6ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی  له‌ ستاڤرۆس كریمیس، كونسوڵی گشتی یۆنان له‌هه‌رێم كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت:  له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌كات.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ،  كونسوڵی گشتی یۆنان، وێرای به‌رزنرخاندنی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه‌ و فاكته‌رێكی كاریگه‌ری سه‌قامگیریه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا، هاوكات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی. 
 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وێڕای به‌رزنرخاندنی هاوكارییه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاتانی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌رێم،  داوایكرد:  وڵاتی یۆنان له‌م پڕۆسه‌یه‌ به‌شداربێت و رۆڵ ببینێت.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.