Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:27

ئایا شووتی به‌ شه‌رتی چه‌قۆ ته‌ندروسته‌؟

کوردستان TV
100%

له‌شكر حمید ،ئه‌ندازیاری خۆراك ده‌ڵێت: شووتی میوه‌یه‌كی وه‌رزییه‌ و تامێكی خۆشی هه‌یه‌، توانای شێداركردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هه‌یه‌، هاوكات به‌رگری له‌ گه‌رما ده‌كات و رێژه‌یه‌كی باش پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدایه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینیم كردووه‌ شه‌رتكردنی شووتییه‌كه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌، چونكه‌ ئه‌و چه‌قۆیه‌ی به‌كاردێت بۆ شه‌رتكردنی شووتی هه‌موو جارێك ناشۆردرێت و به‌هۆی شیرینییه‌كه‌یه‌وه‌ مێش به‌ چه‌قۆكه‌وه‌ ده‌نیشێته‌وه‌، كه‌سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی میكرۆب و پاشه‌ڕۆی پیسی و به‌كتریایه‌ بۆ چه‌قۆكه‌و له‌ چه‌قۆكه‌وه‌ بۆ شووتی ، بۆیه‌ باشتره‌ خۆمان له‌ شه‌رتكردنی شووتی بپارێزین.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.