وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شەقام و كۆڵانەكان، شارەوانیی بەكرەجۆ بە هاوكاری بەشی ئامێرەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی بەكرەجۆی دەستپێكرد كە تێید ژمارەیەك شەقام و كۆڵان نۆژەن و قیڕتاو دەكرێن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایدهگهێنێت: پرۆژەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن شارەوانیی بەكرەجۆ و بەشی ئامێرەكانی شارەوانیی سلێمانی دەست بە جێبەجێ كرا بۆ چارەسەرکردنى چاڵى شەقام و کۆڵانەکانى بەکرەجۆ بە ماددەى قیڕ، واتە قیڕتاوكردن.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بەڕێوە دەچێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.