Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:19

روحانی: ئەمریکا جەنگێکی ئابووری لەدژی ئێران بەرپاکردووە که‌ لە جیهاندا وێنەی نەبووە

کوردستان TV
100%

حەسەن روحانی،سەرۆكی ئێران گوتی:  ئەمریكا لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا جەنگێكی ئابووری لەدژی ئێران بەرپاكردووە كە لە جیهاندا وێنەی نەبووە.

هەروەها گوتیشی: رێككەوتنی ئەتۆمی تاكە رێگایە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران.

روحانی لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی: رێگریمان لەوەی كرد كە ئێران تووشی جەنگ ببێت، هەروەها هەموو ئەو بڕیارانە رەتكرانەوە كە بەپێی بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەرماندا سەپێندرابوون.

شایانی باسە دوێنێ سێشەممە  ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: تاوەکو ئێران ھەڵسوکەوتی نەگۆڕێت، سزاكان بەردەوام دەبێت.

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.