Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:19

ڤیدیۆ.. فه‌رمانبه‌رێکی تووشبوو به‌کۆرۆنا به‌ بووتڵی ئۆکسجینه‌وه‌ ده‌وام ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی هیندستان فه‌رمانبه‌ری یه‌كێك له‌ بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ، تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا ده‌بێت ، به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی ڕةتیده‌كاته‌وه‌ مۆڵه‌تی نه‌خۆشی بۆ درێژ بكاته‌وه‌، ئه‌ویش ناچار ده‌بێت،بچێته‌ ده‌وام له‌گه‌ڵ خۆی بووتڵی ئۆكسجین بباته‌ ژووره‌كه‌ی.

ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ به‌پێی رێنمایی پزیشكی ده‌بێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بخه‌وێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، چونكه‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاریگه‌ری له‌ سییه‌كانی كردووه‌، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی مۆڵه‌تی پێنادات ، ئه‌ویش ناچاره‌ بچێته‌ ده‌وام و هه‌موو رۆژێ كوڕه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ده‌وام ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵگرتنی بووتڵی ئۆكسجینه‌كه‌ هاوكاری  بكه‌ن.   

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئه‌العربیه‌

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.