Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:30

سه‌رۆکی په‌رله‌مان: کلتووری دیموکراسی له‌ عێراق له‌ ئاستێکدا نییه‌ که‌بتوانرێت هه‌ڵبژاردن به‌بێ کێشه‌ تێپه‌ڕێت

کوردستان TV
100%


 د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،  له‌میانی پێشوازی كردنی له‌گه‌ڵ  شاندی نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی به‌هێزكردنی ئاشتی Enabling Peace in Iraq Center" (EPIC)" له‌عێراق رایگه‌یاند: كلتووری دیموكراسی له‌ عێراق له‌ ئاستێكدا نییه‌ كه‌بتوانرێت هه‌ڵبژاردن به‌بێ كێشه‌ تێپه‌ڕێت.
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: له‌دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولادا باسی دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان و هه‌لومه‌رجی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ كرا كه‌ له‌پێش و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕِووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه‌.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: عێراق له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا له‌به‌رده‌م ئاڵنگاریی گه‌وره‌دایه‌و به‌تێپه‌ڕبوونی كاتیش ئاڵۆزییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن، كلتووری دیموكراسی له‌عێراق له‌ئاستێكدا نییه‌ كه‌بتوانرێت هه‌ڵبژاردن به‌بێ كێشه‌ تێپه‌ڕێت، ئامڕازه‌كانی ململانێ ناته‌ندروست و نائارامن، ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمی هاوكێشه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌بات، هیواخوازین له‌هه‌موو كاتێكدا ئاشتی باڵاده‌ست بێت".
.
دواتر باسی پێکھاتە نەتەوەیی و مەزھەبییەکان و تەون و مۆزائیکی کۆمەڵگەی عێراقی کرا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ھیوای خواست کە بەیەکڕیزی و تەباییی نێوان سەرجەم ھێزە سیاسییەکانی عێراق بتوانرێت ئەم دۆخە ناھەموارە تێپەڕێت.د
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا شاندی مێوان، سوپاسگوزاریی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌و ته‌رخانكردنی كاتی پێویست بۆ دیداره‌كه‌یان.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.