Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:19

 نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 72 دۆلار و 50 سه‌نت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 72 دۆلار و 50 سه‌نت.

 هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی سووكی ته‌كساسی ئه‌مریكا به‌ 70 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست بۆ به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی له‌ ئه‌وروپا نرخی نه‌وت بۆ ماوه‌ی دوو رۆژی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئانتۆنی بڵینكن،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و له‌ دوای هه‌ڵگرتنی چه‌ند سزایه‌ك، ئه‌وه‌ سه‌دان سزای دیكه‌ ده‌مێنێت كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێرانیدا سه‌پاندووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.