Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:41

وەزیری دارایی و ئابووری: پێشمەرگە سەروەری ئەو وڵاتەیە دەبێت ڕێز لە هەموو مافەکانیان بگیرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆوە سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە 8 ی حوزەیرانی 2021 ئاوات جەناب نوری پێشوازی لە هەریەک لە سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی ئەو وەزارەتە کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بودجەی دیاری کراوی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی 70 و 80 یان کرد لەناو پڕۆژە یاسای پێشنیارکراوی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021. هەردوولا لەسەر ئەوە کۆک بوون کەنابێت مافی پێشمەرگە بفەوتوێ و دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بودجەیەکی شایستەی بۆ دیاری بکرێت.

لەمیانی کۆبونەوەکەدا ئاوات جەناب نووری جەختی لەوە کردەوە پێشمەرگە سەروەری ئەو وڵاتەیە دەبێت ڕێز لە هەموو مافەکانیان بگیرێت.

لەکۆتایدا بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی هەوڵەکانی وەزیری دارایی و وەزارەتەکەیان و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ باشتر کردنی بژێوی پێشمەرگە، ئاماژەیان بەوەدا کە دڵنیابوونەتەوە کە خودی وەزیری دارایی و ئابووری خەمخۆری پێشمەرگەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.