Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:33

گه‌رمیان.. له‌ ڕووداوێکی هاتوچۆدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا و دوو که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لەسەر ڕێگای کەلار - سلێمانی نزیک گوندی (ئاوەخێری) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانی لەدەست داو دوو کەسی تریش برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە.

ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مسبۆشی، لانسەر و باجیرۆ، ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلی لانسەر بە ئاراستەی کەلار هاتووەو باجیرۆ بەپێجەوانەوە، لەئێستادا بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.