Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:26

عێراق.. تا ئێستا 658 ھەزار و 501 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕاگه‌ێندراوی ٢٤ كاتژمێری تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا چوار ھەزار ١١٩ لە عێراق، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٣ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و هه‌روه‌ها ١٨ ھەزار و ٣٥٣ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە. 

هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٧٧٠ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٢٣٣ ھەزار و ٢٤٠ کەس و لەو ژمارەیەش ١٦ ھەزار و ٥٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١٥١ ھەزار و ٥١٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.

هه‌روه‌ها ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨ ھەزار و ٣٥٣ کەس ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە و باس لەوەشکراوە تا ئێستا، ٦٥٨ ھەزار و ٥٠١ کەس، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.