Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:39

هەولێر بووە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنى ئەنجومەنی کارگێڕی زانکۆکانی عەرەب

کوردستان TV
100%


پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆی وەک ” ئەندامی دەستەی بۆردەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی زانکۆ عەرەبیەکان “ی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی دەستنیشان کرا .

لەنامەیەکی فه‌رمیدا کە، بەژمارە (35/421) لە ڕێکەوتى (1/6/2021) بەواژووی پرۆفیسۆر دکتۆر عەمرو عززەت سەلامە ئەمیندارى گشتیی یەکێتیی زانکۆکانی عەرەبییەوە ئاراستەى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ کراوە، ئاماژە بەبڕیارێکى یەکێتیەکەیان دەکات بۆ دەستنیشانکردنى  وەک ئەندامی دەستەی بۆردەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی زانکۆ عەرەبیەکان ” كە بەشێکە لە ڕێکخراوى یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی.

لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە، لە میانەى بەڕێوەچوونى (53) ەمین کۆبونەوەى ئەنجومەنەکەدا، کە بەشێوەى ئۆنلاین لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (7 ی نیسانی 2021) بەمیواندارى زانکۆی (الامیر محمد بن فهد) بەڕێوەچوو، چەند بابەتێک گفتوگۆى لەسەر کراوە.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا  بەدەستنیشانکردنى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان -هەولێر وەک ئەندامی دەستەی بۆردەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی زانکۆ عەرەبیەکان “ی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی بۆ ماوەى سێ ساڵ (2021 – 2024)، بەو بۆنەیەوە پرۆفیسۆر دکتۆر عەمرو عززەت سەلامە ئەمیندارى گشتیی یەکێتیی زانکۆکانی عەرەبی پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، هیواى خواست لەو ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتوو بێت.

یەکێتى زانکۆکانی عەرەب، دامەزراوێکی عەرەبی سەربەخۆیە و بنکەی سەرەکی لە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردونیە، لە ئەیلولی 1969 یەکەمین کۆبوونەوەی کۆنگرەی گشتی یەکێتی زانکۆکانى عەرەب لە ئەسکەندەریە بە بەشداری 23 زانکۆی عەرەبی ئەنجامدرا، لەو کاتەوە لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتى چەندین گۆڕانکارى بەسەر ئەو یەکێتیە و ژمارەى ئەندامەکانى هاتووە، زانکۆی جیهان-هەولێر وەک یەکێک لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە ساڵی 2011ەوە بۆتە ئەندامى یەکێتى زانکۆکانى عەرەب.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.