Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:26

لیژنه‌ی یاسایى ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازە یاسای ڕێکخستنی ئامێرەکانی چاودێری ئاماده‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا ، لێژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی دووشه‌مه‌ 7  - 6 - 2021 ، بەسەرپەرشتیی د.بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاڕدەرو ژماره‌یه‌ك لەئەندامان و ِڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایى خۆی ئەنجامدا.
راشیده‌گه‌یه‌نن: تەوەرى یەکه‌می کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەئامادەکردنی ڕاپۆرت سەبارەت بەپێشنیازەیاسای ڕێکخستنی ئامێرەکانی چاودێری لەھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەمى.
لێژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌ تەوەرەی دووه‌مى کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی کۆمەڵە پێشنیازه‌یاساو بڕیاری نوێ کران لەلایەن ئەندامان و راوێژکارانه‌وه‌ ھەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.