Erbil 31°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:26

4 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌زاخۆ جێ به‌جێ ده‌کرێن

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بەگوژمەی زیاتر لە 85 ملیۆن دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەكرێن، كە ئەو پرۆژانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئاو لە قەزاكە دەبێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەت، بە گوژمەی 85 ملیۆن و 725 هەزار دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ قەزای زاخۆ جێبەجێ دەكرێن به‌م شێوه‌یه‌:
-دابینكردنی پەمپ لەگەڵ كەلوپەلی چاككردنەوەی پرۆژەی ئاوی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 21،500،000) دینار.
-چاككردنەوەی كۆمپرێسەری هەوایی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 28،500،000)دینار.
-دابینكردنی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 16،500،000) دینار.
-چاككردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بەشێك لە گەڕەكەكانی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 19،225،000)دینار.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.