وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدهگهێنێت: لە میانی سەردانە فەرمیەکەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران کۆبوینەوە باسی ووشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوکمان کرد.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردهوهتهو: ڕۆژی 7 - 6 - 2021 : ئەمڕۆ لە میانی سەردانە فەرمیەکەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران کۆبوینەوە، لەم کۆبونەوەیەدا لەگەڵ جێگری وەزیری کشتوکاڵی ئێران بۆ بەرهەمی ئاژەڵی، جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوندیەکان و هەماهەنگی لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکان کرایەوە، بەتایبەتی له بوارەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و پەروەردەکردنی ئاژەڵ.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبونەوەکەماندا باسی ووشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوکمان کرد کە سەرچاوەکەی لەوڵاتی ئێراندایە،.
ده‌شڵێت: بۆ مەبەستی سوود وەرگرتن لە پرۆژەکانی بونیادنانی بەنداوەکان و ئاودێری، بانگێشتی کۆمپانیاکانی ئێرانمان کرد بۆ هەرێمی کوردستان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.