Erbil 31°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:21

 ئه‌مڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ده‌گاته‌ عێراق 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق  رایگەیاند كه‌ئه‌مڕۆ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب بە سەردانێکی فەرمی یەک رۆژە دەگاتە عێراق.

ئەحمەد سەحاف راشیگەیاند، دۆمینیک راب لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حوسێن، هاوکات لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.