باره‌گای بارزانی له دوو په‌یامدا سه‌ره‌خۆشی له حه‌سه‌ن ئاغا هه‌رکی و خانه‌واده‌ی عه‌لی حوسێن به‌گی جاف ده‌کات.
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، کاک حه‌سه‌ن ئاغا هه‌رکی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خوشکی به‌ڕێزتانمان بیست.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و که‌سوکار و خزمانی هه‌رکی ده‌که‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین له‌م کۆسته‌دا به دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده و که‌سوکارتان به‌سه‌ر بکاته‌وه و گیانی خوشکی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
7ـى6ـى2021
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری عه‌لی حوسێن به‌گی جاف
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی عه‌لی حوسێن به‌گی جاف
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كه‌سایه‌تی دیار و نیشتیمانپه‌روه‌ری هۆزی جاف كاكه(عه‌لی حوسێن به‌گی جاف)مان بیست.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزمانی جاف و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكه عه‌لی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
7ـى6ـى2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.