Erbil 25°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:21

ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگریی له‌ به‌غدا تیرۆرکرا

کوردستان TV
100%

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئەفسەرێكی باڵای دەزگای هەواڵگریی عێراق لە ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستی لە یەكێك لە گەڕەكەكانی بەغدای پایتەخت، گیانی لە دەست دا.

میدیاكانی عێراق له‌ زاری سەرچاوە ئه‌منییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، لە ناوچەی بەلەدیات لە رۆژهەڵاتی بەغدا هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ و چەند كەسێك دەستڕێژیی گولله‌یان لێ كردووەتە.

ناوی ئەفسەرەكە نەبراس ئەبوعەلییە كه‌ پلەیەكی بەرزی له‌ هه‌واڵگری عێراق هەبووە و یاریدەدەری فەرمانگەی چاودێری بووە لە دەزگای هەواڵگریی عێراق.

ئەمە یەكەم جار نییە بەرپرسێكی باڵای حكوومی یان سەربازی لە عێراق تیرۆر دەكرێت، جگە لەمە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەك كاندید و چالاكی سیاسی تیرۆر كراون.

دیار نییە كێن ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانەن، حكوومەتی عێراقیش سەرەڕای ئەوەی كە بەڵێنی داوە رووبەڕووی ئەو گرووپانە ببێتەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبووە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.