Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:41

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی بەخشیە ڤاکسینی سینۆفاک

کوردستان TV
100%


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی بەكارهێنانی بەخشیە ڤاكسینی سینۆفاكی چینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەوەش بووە دووەم ڤاكسینی چینی كەمۆڵەتی ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیە وەردەگرێت.


لیژنەی پسپۆڕانی ڤاكسینەكان لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێنوێنی دا بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینی سینۆفاكی چینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەبەدوو ژەم دەدرێت و ماوەی نێوانیان لەنێوان دوو هەفتە بۆ چوار هەفتە دەبێت بۆ هەموو كەسێكی سەروو تەمەن 18 ساڵ.

بەخشینی ڕەزامەندی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەڤاكسینی سینۆفاكی چینی وادەكات ئەو ڤاكسینە بخرێتە لیستی پرۆگرامی كۆفاكسی نێودەوڵەتی بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار و ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی كێشە دەبنەوە لەدابینكردنی ڤاكسین.

مانگی ڕابردوو ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی بەكارهێنانی بەخشیە ڤاكسینی سینۆفارمی چینی و ڤاكسینی سینۆفاك بووە دووەم ڤاكسینی چینی كە ڕەزامەندی وەرگرت و دەستكراوە بە تاقیكردنەوەی سێیەم ڤاكسینی چینی كەلەلایەن كۆمپانیای كان سینۆ بیۆلۆجیكس بەرهەمهێنراوە.
ژێده‌ر -  تەندروستی سلێمانی

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.