لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: رۆژی 6 - 6 - 2021 ، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزێکی سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام درا، لە گوندەکانی پەلکانە و قۆریچایی لە سنووری نێوان قەزای کفری و خورماتوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ ئۆتۆمبێل سووتێنران و چەندین بنکەی تیرۆریستان خاپور کران.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە دورخستنەوەو لەناوبردنی تیرۆریستانە لەو ناوچانە.
جێگای ئاماژه پێدانه ، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت ، به‌پێی ئه‌و ژوورانه‌ی دروست كراون له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دژ به داعش ، له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.