Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:30

یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 71 دۆلار و 36 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%

 یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 71 دۆلار و36 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به‌ 69 دۆلار و 19 سه‌نت فرۆشرا.
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ 71 دۆلار و 36 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.
رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 72 دۆلار و 17 سه‌نت و به‌ 71 دۆلار و 89 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 9:12 ی به‌یانیه‌وه‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،73 نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 71 دۆلار و 36 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به‌ 69 دۆلار و 19 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 71 دۆلار و 48 سه‌نت بۆ 71 دۆلار و 97 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 70 دۆلار و 99 سه‌نت بۆ 70 دۆلار و50 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.