به‌پێی خشته‌ی بڵاو كراوه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 7 -6 - 2021 ، مووچه‌ی 17 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌شده‌كرێت: ئه‌مڕۆ مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن دابەشدەكرێت.
به‌پێی خشته‌ی بڵاو كراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له شوێن و ده‌سته‌كانی: خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەشده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.