Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:22

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بەهاوڵاتیان و شۆفیران دەدات

کوردستان TV
100%


لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەى بوتڵی ئاوەوە هۆشداری دەدات و رایده‌گه‌ێنێت: بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لە ناو ئوتومبێلدا لەکاتی بوونی هەتاو و گەرمیدا مەترسییەکی زۆر گەورەی هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی گڕگرتنی ئوتومبیلەکەت.  
هاتووچۆی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت:  ئەوەش دوای ئەوەی خۆرەکە لە بتڵی ئاوەکە دەدات بە تێپەڕبوونی تیشکەکە هەمان کاری زەڕەبین دەکات، جگە لەوەی دەبێتە هۆی لەناو بردنی پێکهاتە بەسوودەکانی ئاو و دواتر شیاوی خواردنەوەی نامێنێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.