له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پاراستنی ئه‌زموون و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆمی‌و هەکاری - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سه‌رۆكی حزبی بیت النهرین رایگه‌یاند :
من پێم وایه پاراستنی مافه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كان واتا ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی كه‌لتور و پێكه‌وه ژیان و له هه‌موو روێكه‌وه واتا به‌رقه‌رابوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی . ئه‌و به‌شداربوونه‌ی پێكهاته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دڵنیاییه‌وه خزمه‌ت به پێكه‌وه ژیان و ته‌واوی ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت .
روونیشیكرده‌وه ، پێم وایه هه‌موومان پابه‌ندین به روحێكی نیشتیمانییانه خزمه‌ت به‌و گه‌ل و نیشتیمانه‌و ئه‌و قه‌واره‌یه بكه‌ین نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی ، بوونی كێشه له گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ئیقلیمی ، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی نه‌توانێت هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌ك پێویست كۆبكاته‌وه وهاووڵاتی به یه‌ك چاو سه‌یری ئه‌و پێشهاتانه نه‌كات .
هۆكاری دیكه‌ش نه‌بوونی یه‌كریزی له نێوان حزبه سیاسییه‌كان ، هه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له كاری سیاسی و حكومه‌ت ، ئه‌وانیش لێره‌و له‌وێ كێشه دروست ده‌كه‌ن . نه‌ته‌وه‌كان و پێكهاته‌كان پێش كورد ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستوورێك هه‌بێت و ماف و ئازادیه‌كان دیاری بكرێت پێشمه‌رگه به به كردار توانی به‌رگری له پێكهاته‌كان بكات جگه له به‌رگری كردن له خه‌لكی كورد ، كریستیانه‌كان ، زۆر جار ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناو عێراق به‌تایبه‌تی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا چونكه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه ده‌كرێن له ده‌ه‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پێویست نییه به‌رامبه‌ر به كریستیانه‌كان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.