Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:10

محه‌مه‌د ئیلخانی : سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌عبیر له‌ ته‌واوی ماف و ئازادیه‌کانی پێکهاته‌کان ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی ئه‌زموون و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان محەمەد ئیلخانی - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌ پێدانی توركمان رايگه‌یاند :

ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ، به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناوچه‌یه‌كی ده‌ستوورییه‌ ، له‌ سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ چاوێك سه‌یر ده‌كرێت كه‌ ئارامترین و سه‌قامگیرترین ناوچه‌یه‌ . نموونه‌یه‌كه‌ دامه‌زراوه‌ی مۆدێرنی تیایه‌ و پێكه‌وه‌ ژیان تیایدا به‌رقه‌راره‌ ، زیاترین له‌ ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بی تیایه‌ . هه‌موو پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئارامی .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كیشه‌یه‌ك بوونی هه‌بێت له‌ هه‌رێم ، هۆكاری بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی ئیقلیمی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێكه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر دوو بنه‌ما كار بكه‌ین ئه‌ویش بنه‌مای هاووڵاتی بوون و بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌ك نیشتیمانمان هه‌یه‌ . راشیگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ یه‌كڕیز بین و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی هه‌رێم بپارێزین . كۆده‌نگیه‌كی نیشتیمانی هه‌بێت .

هه‌رێمی كوردستان،ئه‌و ناوچه‌یه‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بووه‌ هه‌تا له‌ سه‌رده‌مانی رژێمی پێشوو دانی به‌ ئۆتۆنۆمی نابوو بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ .

محەمەد ئیلخانی - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌ پێدانی توركمان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ به‌رگری ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك توركمان واتا ، دان به‌و سیاسه‌ته‌ سه‌قامگیره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێین كه‌ ته‌عبیر له‌ بۆچوونی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات له‌ رووی ماف و ئازادییه‌كان . ئه‌و گرفته‌ی كه‌ بوونی هه‌یه‌ ، وه‌ك پێكهاتنی حكومه‌ت و به‌شداری كردن له‌ كابینه‌كانی حكومه‌ت ، كه‌ جگه‌ له‌ ئیستیحقاقی ئینتیخابی هه‌ندێ لایه‌ن جگه‌ له‌وه‌ی پۆستی پێ دراوه‌ به‌ڵام ده‌بینین به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئه‌دای حكومه‌ت . پێشمه‌رگه‌ له‌ مێژوودا ، وه‌ك ره‌مزێك له‌ شه‌ڕی داعش توانی به‌رگری له‌ ته‌واوی پێكهاته‌كان بكات له‌ ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.