Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:20

ژمارەیەک پڕۆژەی قیرتاوکردن لە سنوری پارێزگای هه‌ولێر جێ به‌جێ کران

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: به‌رده‌وامین  لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانمان لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەدا قیرتاوکردن بۆ ژمارەیەک پڕۆژە لە سنوری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدران.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت: پڕۆژەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر و بە بەرهەمی تێکەڵەی قیری کارگەی قیری قەتەوی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر سەر بە وەزارەتمان ئەنجامدران.
ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ش  گۆڕانکاریی نوێ و جیاوازە لە ئەنجامدانی کارەکان، بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچوی پڕۆژەکان و کەمکردنەوەی کاتی ئەنجامدانیان.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت: پرۆژه‌كان پێكهاتوون له‌:
1- رێگای سۆران_چۆمان لە ناحیەی (گەڵاڵە) لە سنوری کەرتی4.
2- رێگای سەرکەوتن و دابەزین بۆ سەر وێستگەی کێشی خەلیفان لە سنوری کەرتی 2.
3- رێگای سەرەکی هەولێر_خەبات سایدی هاتنەوە لە سنوری کەرتی1.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.