رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: كاتژمێر شه‌شی به‌یانی دوێنێ شه‌مه 5 -6-2021 ، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری پەنابه‌ران لە شاری “کاوالا”ی وڵاتی یۆنان لانیکەم 4 په‌نابه‌ر گیانیان لە دەست داوە و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەنگاو راشیده‌گه‌ێنێت: کە دوو کەس لەو په‌نابه‌رانه‌ی کە گیانیان لە دەست داوە بە ناوەکانی “موحسین ئەحمەدی” و “ڕزگار قوربانی” خەڵکی مەریوان بوون.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ر له رووداوه‌كه‌دا برای موحسین بە ناوی ئارمان ئەحمەدی بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
بە وتەی یەکێک لە په‌نابه‌ران، پۆلیسی یۆنان شوێنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو پەنابەرانە کەوتووە و ئۆتۆمبێلەکەش بە هۆی خێرایی زۆرەوە وەرگەڕاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.