Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:27

نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بەدیاریکردنی نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە لایەن عیراق، لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان.

بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە( 3750) لە ڕێکەوتی 2021/6/6 بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی دەرچووە، بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیا و وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوە، هاوپێچ زانیاری زیاتر لەسەر پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنم ئاماژەی پێکراوە لە (5) خاڵدا.

ئەم بڕیارە یەکێکە لە هەنگاوە گرینگەکانی پرۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە ڕاستەوخۆ لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.

1

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

 

 


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.