Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 20:11

نووسه‌ر "سمکۆ محه‌مه‌د" دوو کتێبی نوێی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

هه‌ر دوو كتێبی " شار جه‌نگی جیاوازییه‌كان و ئیستاتیكا دیالكتیكی ئه‌خلاق و زانست " له‌ نووسینی  نووسه‌رسمكۆ محه‌مه‌د چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ ،كتێبی" شار جه‌نگی جیاوازیه‌كان" بریتیه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌مكی شار و بونیاد و مۆدێرنیته‌ و ململانێی گوند و شارنشین و سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتگرتن و تایبه‌تمه‌ندێتی دیمۆگرافیا و ژیان له‌ ئاسۆییه‌وه‌ بۆ ستوونی و بیابانی چڕ و نامۆبوونی تاك له‌شاردا و معالیم یان ئه‌دگاره‌كانی شار وه‌كو پێناسه‌ و بزواندنی عه‌قڵ و یۆتۆپیا و خه‌یاڵ و هتد.

كتێبی  " ئیستاتیكا. دیالكتیكی ئه‌خلاق و زانست"ـه‌، كه‌ ئه‌م كتێبه‌ بریتییه‌ له‌ خوێدنه‌وه‌ی چه‌مكی ئیستاتیكا و هه‌روه‌ها موناقه‌شه‌ی ئیستاتیكای سیاسی و ململانێی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و زمانی ئیستاتیكی و له‌دایكبوونی فه‌لسه‌فه‌ و وه‌همی بینین و ئاین و ئیستاتیكا و فانتازیای ئایدیایی و چێژی هونه‌ری. هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ به‌قه‌باره‌ی مام ناوه‌ندیین و بریتیین له‌ 240 لاپه‌ڕه‌ ،ئه‌م دوو كتێبه‌ له‌ ده‌زگای مه‌م و زین چاپ و  به‌ قه‌باره‌ی مام ناوه‌ندی چاپكراون ئێستا  له‌ زۆربه‌ی كتێبخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ون.

ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.