وه‌زیری ته‌ندروستی بریندارانی ئه‌مڕۆی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه به‌سه‌ركرده‌وه، رایگه‌یاند: ره‌وشی ته‌ندروستی برینداره‌كان باشه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویستیان به ناردنه ده‌ره‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری دهۆك، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بریندارانی ئه‌مڕۆ هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه كرد و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌شت پێشمه‌رگه برینداره‌كه‌ی هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه.
دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتیشی ره‌وشی ته‌ندروستی برینداره‌كان باشه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویستیان به ناردنه ده‌ره‌وه نییه.
شایه‌نی باسه ئەمڕۆ 5-6-2021، لە چیای مەتین لەسنووری قەزای ئامێدی، چه‌كدارانی پەكەكە هێرشیان كردەسەر كاروانێكی هێزی پێشمەرگەو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.