لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە دیوانی وەزارەت لهگهڵ ئۆلیڤیێ دیكوتینیێ، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر كۆبۆوه .
لهراگهیاندراوهكهی وهزارهتدا هاتووه: لە كۆبوونەوەیەكدا پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵگەری فەرەنسا و شارەوانییەكانی فەرەنسا تاوتوێ كرا، كە بڕیارە لەم نزیكانە شاندێكی شارەوانییەكانی فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لە بواری ماستەرپلانی شارەكان و جێبەجێكردنی پلانەكان و كردنەوەی خولی ڕاهێنان هاوكاری پێشكەش فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی بكەن.
لە تەوەرێكی دیكەدا ڕەوشی خزمەتگوزاری و بواری كولتووری و ژینگەسازی و سێكتەری گەشتوگوزار و شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لەمیانەی گفتوگۆكاندا دووپات لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كرایەوە و لە بواری گەشتوگوزار و شوێنەواریشدا لایەنی فەرەنسی چەند خولێكی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەران دەكەنەوە كە ئامانج لەو جۆرە خولانە گواستنەوەی ئەزموونی گەشتوگوزاریی فەرەنسایە بۆ هەرێمی كوردستان.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەكە دەربڕی و سوپاسی حكوومەت و گەلی فەرەنسای كرد كە بەردەوام لە هەموو رووێكەوە هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوونە، هاوكات هەردوولا جەختیان لەسەر دۆستایەتیی نێوان گەلی كورد و فەرەنساییەكان كردەوە كە دوو دۆستی دێرینی یەكترین و گرنگە ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە پەرەی زیاتری پێ بدرێت و فراوانتر بكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و شارەوانییەکانی فەرەنسا پەرە بە هەماهەنگییەکانیان دەدەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.